ئینگلتەراگرنگترینیۆرۆی 2024

پێکانی هاری کەین ترس دەخاتە دڵی هاندەرانی ئینگلتەرا

پێکان لەکاتێکی هەستیار!

Yariga App

یاریگا –

تەنیا 27 رۆژ ماوە بۆ دەستپێکی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024، پێکانی هاری کەینیش ترس دەخاتە دڵی هاندەرانی هەڵبژاردەکەی.

دوێنێ هەینی، تۆماس توخێلی راهێنەری بایرن میونشن، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی یارییەکەی هۆفێنهیام ئاشکرایکرد، هاری کەین بەهۆی پێکان بەشداری دوایین یاری ئەم وەرزەی بۆندسلیگا ناکات.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کەین ئەڵمانیای جێهێشتووە، بۆ چارەسەرکردنی پێکانەکەی گەڕاوەتەوە ئینگڵتەڕا و لەوێ چارەسەر وەردەگرێت.

گۆڵکارەکەی بایرن، لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید، لە خولەکی 85 بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت.

پێکانەکەی شازادە هاری لە پشتیدایە، هەر بەو هۆیە لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر فۆڵفسبورگ بەشداری نەکرد، تا ئێستاش ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرا نەکراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە پاش سێ رۆژی دیکە، گارێس ساوسگەیتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا، لیستی سەرەتایی هەڵبژاردەکەی بۆ یۆرۆی ئەڵمانیا رادەگەیەنێت.

هاری کەین بەرامبەر ریال مەدرید

پێکانەکەی کەین ترسی خستووەتە دڵی هاندەرانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، بەوپێیەی لە کاتێکی هەستیارە، ئەگەر پێکانەکەی درێژخایەن بێت، مەترسی بەشداری نەکردنی لە یۆرۆی داهاتووی لەسەر دەبێت.

هاری کەین گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکەیەتی، لە 89 یاری 62 گۆڵی کردووە، 19 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی درووستکردووە.

لە یەکەم وەرزیشی بە درێسی بایرن میونشن لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 45 یاری کردووە، 44 گۆڵی کردووە و 12 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button