ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوورخستنەوەی چاڤی زیانێکی زۆر بە بارسێلۆنا دەگەیەنێت

قەیرانی دارایی بەرۆکی بارسا بەرنادات

Yariga App

یاریگا –

دوورخستنەوەی چاڤی هێرناندێز لە پۆستی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا، زیانێکی زۆری دارایی بە یانەکە دەگەیەنێت.

لەکۆتایی مانگی نیسان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی فراوان، خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنا، بە شانازییەکی زۆرەوە مانەوەی چاڤی هێرناندێزی لە یانەکەی راگەیاند.

بەڵام لەم هەفتەیە لەناکاو بارودۆخەکە گۆڕا، بەپێی میدیاکانی کاتالۆنیا، لاپۆرتا بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم وەرزە چاڤی لە پۆستەکەی دووربخاتەوە.

هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، راهێنەرە ئیسپانییەکە لە دوایین کۆنگرەی رۆژنامەوانیی باسی دۆخی دارایی یانەکەی کرد، بە ئاشکرا رایگەیاند توانایان نییە یاریزان بگوازنەوە.

ناو ماڵی بارسێلۆنا تەقەی تێکەوت؛ بۆچی لاپۆرتا بڕیاریداوە چاڤی دووربخاتەوە و کەی بڕیارەکە رادەگەیەنێت؟

بەڵام سەرۆکەکەی بارسا حەز ناکات لە بەردەم میدیاکان ئەو قسانە بکرێن. ئەمەش ناکۆکی لەنێوانیان درووستکردووە و بۆیە بڕیاری دوورخستنەوەی چاڤی لێکەوتووەتەوە.

ماڵپەڕی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، دوورخستنەوەی چاڤی زیانێکی دارایی زۆر بە بارسێلۆنا دەگەیەنێت، لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی، بارسا دەبێت 15 ملیۆن یۆرۆ وەک قەرەبوو بە راهێنەرەکە بدات.

جیا لەوەش دەبێت 5 ملیۆن دیکە وەک قەرەبوو بە ستافەکەی چاڤی بدات، بەکۆی گشتی 20 ملیۆن یۆرۆ زیانی دارایی بەر بارسێلۆنا دەکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button