ئیسپانیاگرنگترین

کێشەی گەورە کەوتە ناو ماڵی بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنا بە سەختترین رۆژەکانیدا تێپەڕدەبێت، ئەم وەرزە بەبێ بردنەوەی هیچ نازناوێک بۆ یانە کەتەلۆنییەکە کۆتایی دێت.

لە چەند هەفتەی رابردوودا ئیدارەی بارسێلۆنا تازە کردنەوەی گرێبەستی چاڤی هێرناندێزی وەکو راهێنەری یانەکە راگەیاند، بەڵام هەر زوو کێشە لە ناو ئیدارەی یانەکەدا دروست بوو.

لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە ئەمڕۆ سەفەری نەکرد لەگەڵ شاندی بارسێلۆنا و ئامادەی یارییەکەی بارسێلۆنا و ئالمێریا نەبوو، باوەڕپێکراوترین سەرچاوەکانی نزیک لە یانە کەتەلۆنییەکە، هۆکارەکەی بۆ دروست بوونی کێشە لە نێوان لاپۆرتا و چاڤیدا دەگەڕێننەوە.

سەرەتای دروست بوونی کێشەکە لە چەند لێدوانێکی دوێنێی چاڤیدا بوو، کاتێک تا ڕادەیەک خۆبەدەستەوەدانی پێوە دیاربوو بۆ رکابەری کردنی گەورەکانی ئەوروپا، چاڤی لە وەڵامی پرسیارێکدا، کە ئایا بارسێلۆنای گەورە چی لێهاتووە، لە کاتێکدا ئەو رکابەری بۆ ریزبەندی دووەمی لالیگا دەکات، ریاڵ مەدرید لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگە و گرێبەست لەگەڵ ئێمباپێدا دەکات، چاڤی وتی:

پێم وایە دەبێت هاندەران بە باشی لە رووی داراییەوە، لە سەختی و ئاڵۆزی دۆخی بارسێلۆنا تێبگەن، ئێمە مامەڵە لەگەڵ خراپترین دۆخی دارایی یانەکە لە 25 ساڵی رابردوودا دەکەین، دەبێت هاندەران لێمان تێبگەن، جاران کاتێک راهێنەرێک دەهات داواکاری یاریزانی دەکرد و دەیوت ئەمەم دەوێت و ئەوەم دەوێت، بەڵام بەڕاستی ئێستا وانیە، ئەو بودجەیەی بۆ ئێمە خەرج دەکرێت، هەر ئەوەندەی پێ دەکرێت.!

ئەشرەف بن عەیاد لە ئیسپانیاوە ئاشکرای کرد، داهاتووی چاڤی سەقامگیر نیە و لە چەند رۆژی داهاتوودا رووداوی گرنگ لە ئیدارەی بارسێلۆنادا روودەدات، رۆژنامەی مۆندۆ لە زاری چەند کەسایەتیەکی نزیک لە لاپۆرتاوە رایگەیاند، زەحمەتە چاڤی بۆ وەرزی داهاتوو لە ئەرکی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button