ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

شازادە ویلیام پیرۆزباییەکی تایبەت لە ئاستۆن ڤیلا دەکات

شازادە لە منداڵییەوە هاندەری ڤیلانزە

Yariga App

یاریگا –

شازادە ویلیام بە سەرکەوتنی ئاستۆن ڤیلا بۆ چامپیۆنزلیگ زۆر دڵخۆشە.

دوای دۆڕانی تۆتنهام بەرامبەر مانچێستەر سیتی، ئاستۆن ڤیلا بە بەدەستهێنانی پلەی چوارەمی پرێمەرلیگ، گەیشتە چامپیۆنزلیگ و دڵخۆشییەکی زۆری بە شازادە ویلیام بەخشی، کە لە منداڵییەوە هاندەری ڤیلانزە.

ویلیامی 41 ساڵان، لەم وەرزەدا لەگەڵ جۆرجی کوڕی، ئامادەی چەندین یاری ئاستۆن ڤیلا بوو.

شازادە ویلیام لەڕێگەی هەژماری کینگستن رۆیاڵ لە پلاتفۆرمی ئێکس پیرۆزبایی لە ڤیلانز کرد

ئێمە چامپیۆنزلیگین! وەرزێکی نموونەیی و دەستکەوتێکی گەورە. سوپاسی یونای و تەواوی پێکهاتە و هەموو ئەندامانی ئاستۆن ڤیلا دەکەم. زۆر بە پەرۆشم بۆ وەرزی داهاتوو.

لە وەرزی رابردوودا، ڤیلا پلەی حەوتەمی بەدەستهێنا و لە کۆنفرانسلیگی ئەم وەرزەدا، لە قۆناخی پێشکۆتایی بە ئۆڵێمپیاکۆسی یۆنانی دۆڕا.

دوا بەشداری ڤیلا لە چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی 1982-83 دەگەڕێتەوە، کاتێک نازناوەکەی بەدەستهێنا، ئەوکاتە ناوی پاڵەوانیەتی جامی ئەوروپا بوو.

لە دوا گەڕی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ، ئاستۆن ڤیلا لە سێلهێرست پارک دەبێتە میوانی کریستال پاڵاس.

بابەتی زیاتر

Back to top button