ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ ئامانجی سەرەکی گواستنەوەی هاوینەی دەستنشانکردووە

ئارتێتا دەیەوێت کێشەی هێڵی ناوەڕاست بەتەواوی چارەسەر بکات

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ یەکەم پەیوەندی فەرمی بە بڕونۆ گویمارێش کردووە و چاوەڕێی وەڵامی نیوکاسڵ یونایتد دەکات.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردوەتەوە، میکێل ئارتێتا زۆر بە ئاستی گویمارێش سەرسامە و دەیەوێت لەگەڵ کۆتاییهاتنی رکابەرییەکانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ، یاریزانە بەرازیلییەکە بکاتە یەکەم گرێبەستی هاوینە.

لەم وەرزەدا، گویمارێس شەش گۆڵی لە 48 یاریدا کردووە، یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی پێکهاتەی ئێدی هاو.

بێن جەیکوبس، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆی یاریزانان دووپاتیدەکاتەوە، ئارسیناڵ و بایرن میونشن رکابەری توند لەسەر گویمارێش دەکەن.

هەرچەندە لە هاوینی رابردوودا، گەنەرز دێکلان رایسی لە وێستهام گواستەوە و توانی جیاوازی لە هێڵی ناوەڕاستی یانە لەندەنییەکە دروستبکات، بەڵام ئارتێتا دەیەوێت پلانەکەی تەواوبکات و گویمارێشیش بگوازێتەوە.

پێشبینی چوونە دەرەوەی تۆماس پارتی و محەمەد ئێلنینی دەکرێت، دوای ئەوەی ئارسیناڵ گرێبەستی جۆرجینیۆ بۆ ساڵێکی دیکە نوێکردەوە.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گویمارێش بریتییە لە 100 ملیۆن پاوەند و لە مانگی داهاتوودا، بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی چالاک دەبێت.

بێن جەیکبوس دەڵێت؛ نیوکاسڵ ئامادەیە گفتوگۆ لەسەر نرخی گویمارێش بکات، بەڵام بە کەمتر لە 80 ملیۆن پاوەند، رێگە بە چوونە دەرەوەی نادات.

بابەتی زیاتر

Back to top button