ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەمشەو کیپا دوایین یاریی بە درێسی ریال مەدرید دەکات و دەگەڕێتەوە چێڵسی

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو کیپا دوایین یاریی بە درێسی ریال مەدرید دەکات و دوای ماوەی خواستنەکەی دەگەڕێتەوە ریزەکانی چێڵسی.

رۆژنامەی ASـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دەستەی راهێنەرانی ریال مەدرید بڕیاریان داوە ئەمشەو لە یاریی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس وەکو پاداشتێک یاریی بە کیپا گۆڵپارێزی ئیسپانی بکەن، کە ئەو گۆڵپارێزە دوای کۆتایی هاتنی ماوەی خواستنەکەی ماڵئاوایی لە یانە مەدریدییەکە دەکات.

رۆژنامە مەدریدییەکە ئاشکرایکردووە، کیپا کۆتایی ئەم وەرزە دوای کۆتایی هاتنی ماوەی خواستنەکەی لە ریال مەدرید دەگەڕێتەوە چێڵسی کە هاوینی رابردوو لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بە خواستن پەیوەندی بە ریزەکانی مێرەنگی کرد.

ئاندریێ لونین گۆڵپارێزی ئۆکراینی یانەکە بە تەواوەتی بووەتە جێگای متمانەی کارلۆ ئەنچیلۆتی و سەرەڕای ئەوەی تیبۆ کۆرتوا لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و لە یاریی رابردووی یانەکەی سەرەکی بوو، بەڵام پێشبینی دەکرێت لونین بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ سەرەکی بێت.

ریال مەدرید جگە لە یارییەکەی ئەمشەوی، دوو یاریی دیکەی لە لالیگا بەرامبەر ڤیاڕیال و ریال بیتیس ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button