ئیسپانیا

پۆرتۆ هێرشبەرە بەڕازیلییەکەی بارسێلۆنای کردووەتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی، ڤیتۆر رۆکێ هێرشبەرە لاوە بەڕازیلییەکەی بارسێلۆنای کردووەتە ئامانج و بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە دانوستانەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا دەست پێکرد.

رۆکی ساڵی رابردوو لە گواستنەوەی زستانەدا پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد و هیوایەکی زۆری هەبوو کە بتوانێت ئەو درەوشاوەییە دووبارە بکاتەوە کە لە بەرازیل نیشانی دابوو، بەڵام دۆخەکە بەپێی خواستی ئەو نەبوو و نەیتوانی متمانەی چاڤی بەدەست بهێنێت و رۆژانی سەختی لەسەر کورسی یەدەگی بارسێلۆنا بەسەر برد.

ناڕازایەتی رۆکێ لە دۆخەکەی بە روونی لە رەفتار و لێدوانەکانیدا دیارە، بەڕێوەبەری کارەکانی ئەم یاریزانەش چەند رۆژێک لەمەوبەر لێدوانی توندی لە دژی چاڤی و بڕیارەکانی دا. ئەم دۆخە وایکردووە زۆرێک لە میدیاکانی ئیسپانیا ئەگەری رۆیشتنی رۆکێ لە بارسا لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا بڵاوبکەنەوە.

ئێستا رۆژنامەی ئەبۆلای پۆرتوگالی لە راپۆرتێکیدا ئاشکرای کردووە کە دانوستانەکانی نێوان بارسێلۆنا و پۆرتۆ بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە بەڕازیلییە بۆ خولی پورتوگالی دەستی پێکردووە. ئەندۆنی زوبیزارتێ، بەڕێوەبەری پێشووی وەرزشی بارسا کە ئێستا لە پۆرتۆ کاردەکات، دانوستانەکانی لەگەڵ دیکۆ سەبارەت بە گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە بە خواستن دەست پێکردووە.

رۆکێ کە بە بڕی 40 هەزار یۆرۆ لە گواستنەوەکانی زستانە رووی کردە بارسێلۆنا، کۆی گشتی تاوەکوو ئێستا 310 خولەک یاریی کردووە و توانیویەتی 2 گۆڵ بۆ یانە کاتالۆنییەکە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button