خوله‌کانی دیکەگرنگترین

فەنەرباچێ و مۆرینیۆ رێککەوتوون؟ چی لە یانە ئیستانبووڵییەکە دەگوزەرێت؟

بەڵێنێک بۆ گواستنەوەی مۆرینیۆ هەیە

Yariga App

یاریگا –

عەزیز یڵدرم، کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی فەنەرباچێ بەڵێنیداوە، لە ئەگەری بەدەستهێنانی دەنگی پێویست بۆ وەرگرتنی پۆستەکە، جۆزێ مۆرینیۆ دەگوازێتەوە یانەکەی.

پێشبینی دەکرێت، یڵدم پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ مۆرینیۆدا هەبێت، هەربۆیە بەڵێنێکی لەمشێوەی داوە.

مۆرینیۆ لە دوای دوورخستنەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتی رۆما، بێ یانەیە و ناوی بە چەندین یانەی پرێمەرلیگ بەستراوەتەوە، لە سەرووی هەموویانەوە باس لە گەڕانەوەی بۆ مانچێستەر یونایتد دەکرێت.

یڵدرم لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان گوتی

هەفتەی رابردوو مۆرینیۆم بینی و پێم گوت؛ فەنەرباچێ پێویستی بە تۆیە و زۆر بە وردی گوێی لێگرتم. هاوڕێکانم قسەیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی کردووە، ئەگەر سەربکەوم، جۆزێ مۆرینیۆ دەهێنمە ئێرە.

تەنیا دوو یاری بۆ تەواوبوونی سوپەرلیگی تورکیا ماوە و یانە ئیستانبووڵییەکە بە جیاوازی شەش خاڵ لە دوای گاڵاتەسەڕای دێت، کە هەفتەی داهاتوو یاری دێربی گەورە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button