ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی: لە توڕەیی لیڤاندۆڤسکی تێدەگەم

Yariga App

یاریگا –

چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەی بارسێلۆنا رایده‌گه‌نێت، لە توڕەیی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی تێده‌گه‌م دوای ئه‌وه‌ی گۆرانكاری پێكرا.

چاڤی بۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانیدا گوتی، به‌هۆی رێكخستن و به‌هێزیه‌وه‌ هەرکاتێک رووبەڕووی ریاڵ سۆسیداد ده‌بیته‌وه‌ هەمیشە شتەکان قورس دەکات.

زیاتر گوتی، چاوەڕێی ئەوەمان نەدەکرد بە پێنج یاریزان بەرگری بکەن، ئەوانیش زۆر باش بوون، ئێمەش مەترسیمان دروستکرد، بەڵام هەمیشە شتەکان بۆ ئێمە قورس دەکەن، ئەمە سەرکەوتنێکی گرنگ بوو بۆ ئێمە، بە گشتی ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد .

له‌باره‌ی هێنانه‌ ده‌ره‌وه‌ی  لیڤاندۆڤسکی توڕه‌بوونی یاریزانه‌كه‌ گوتی، گۆڕانکارییەکانمان بە هۆکاری تاکتیکی کرد، پێویستمان بە چالاکیی زیاتر بوو، هەوڵێکی زۆرمان دا و رۆبێرت کاری زۆر باشی کرد.

لە کۆتاییدا گوتی: من لە توڕەیی لیڤا تێدەگەم، هەروەها حەزم نەدەکرد گۆرانكاری پێبه‌كه‌م، بەڵام دەبێت بیر یانه‌كه‌ بکەمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button