فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی فەڕەنسای بردەوە

Yariga App

یاریگا-

کیلیان ئێمباپێ لەدواین وەرزیدا لە خولی فەرەنسی، بە باشترین یاریزانی خولەکە دەستنیشانکرا.

ئەمشەو لە ئاهەنگی دیاریکردنی باشترینەکانی وەرزی 2023-24 بۆ خولی فەرەنسی، ئێمباپێ بە باشترین یاریزان دیاریکرا.

ئێمباپێ دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە، باسی لە بەجێهێشتنی پاریس سانجێرمان کرد و وتی:

بە سەربەرزییەوە فەڕەنسا جێدەهێڵم، سوپاسی هەموو ئەوانە دەكەم كە هاوكارم بون لە كاروانی وەرزشیمدا، دایكم ویستی مێژوو بنوسمەوە پێش جێهێشتنی فەڕەنسا، ئێستاش كاتی ئەوەیە ئەزمونی نوێ تاقیبكەمەوە ئەمە زۆر دڵخۆشم دەكات، وە قۆناغی داهاتوی كاروانی وەرزشیم چێژبەخشدەبێت.

پێنجەم وەرزی لەسەریەک بوو، ئێمباپێ بە باشترین یاریزانی خولی فەرەنسی دیاریبکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button