ئینگلتەراگرنگترین

تۆتنهام دوو یاریزانی گرنگی بەر لە یارییەکەی مانچێستەر سیتی لەدەستدا

سپێرز چاوی لە گەیشتنە بە چامپیۆنزلیگ

Yariga App

یاریگا –

ئەینج پۆستێکۆگلو، پێکانی یێڤیس بیسۆمای پشتڕاستکردەوە و روونیشیکردەوە، ریچالیسن بەشداری یاری لووتکەی سبەی شەو بەرامبەر مانچێستەر سیتی ناکات.

لە یاری رابردووی سپێرز بەرامبەر بێرنلی، بیسۆما دوای تێپەڕبوونی 15 خولەک بەسەر یارییەکە، بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت و رۆدریگۆ بێنتانکور شوێنیگرتەوە.

پۆستێکۆگلو بەر لە یاریی تیمەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی روونیکردەوە، بیسۆما تووشی پێکانی ئەژنۆ بووە و بەشداری لە دوا دوو یاری ئەم وەرزەی سپێرز لە پرێمەرلیگ ناکات.

جیا لە بیسۆما، هەرچەندە پێشبینی دەکرا ریچارلسن بۆ یاریی لووتکەی سبەی شەو ئامادەبێت، بەڵام بەهۆی نائامادەیی دۆخی جەستەیی، بەشداری لە دوا یاری ئەم وەرزەدا ناکات.

لیستی پێکانەکانی سپێرز زیاد دەبێت و تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە هەریەکە لە بێن دەیڤز، تیمۆ ڤێرنەر، دێستنی ئودۆگی، مانۆر سۆلۆمۆن، فراسێر فۆڕستێر و راین سێسێنۆن بەشداری یارییەکان ناکەن.

تۆتنهام بە جیاوازی چوار خاڵ لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا لە پلەی پێنجەمدا دێت و دوو یاری بەرامبەر مانچێتسەر سیتی و شێفیڵد یونایتد ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button