یاریگا –
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید لە ئاهەنگی پاڵەوانێتی یانەکەی کارێکی سەرنجڕاکێشی ئەنجامدا و هەمووانی سەرسام کرد.
هەفتەی رابردوو ریال مەدرید توانی پاڵەوانێتی خۆی لەم وەرزەی لالیگا یەکلایی بکاتەوە، ئەمڕۆش لە یاریگای ڤاڵدیباس جامی پاڵەوانێتییەکە بەخشرایە فلۆرێنتینۆ پێرێز و ئاهەنگی پاڵەوانێتییەکە لە گۆڕەپانی سیبێلێس لە مەدرید بەڕێوەدەچێت.
سەرجەم یاریزانان و ئەندامانی ستافی تەکنیکی ئەم تیپە لەم مەراسیمەدا ئامادەن، ساتی سەرنجڕاکێش و یادگاری لەم گۆڕەپانەدا روویانداوە کە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترینیان لەلایەن ئانچێلۆتییەوە بوو.
Carlo Ancelotti, as usual. 🎤🎶 pic.twitter.com/r4oW52y4tY
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 12, 2024
ئەم راهێنەرە ئیتاڵییە کە پێدەچێت زۆر دڵخۆش بێت بە بردنەوەی دووەم نازناوی لالیگا لەگەڵ ریال، لەم مەراسیمەدا مایکەکەی گرتە دەستەوە و بە هاندەرانی ناو یاریگاکە گوت:
با پێکەوە جوانترین شیعری جیهان بڵێین. ڤیڤا! بەشداری بکەن لەگەڵم!
و پاشان دەستی کرد بە گوتنەوەی سروودی بەناوبانگی ریال مەدرید.
ئەم هەنگاوەی ئانچێلۆتی لەلایەن زۆرێکەوە پێشوازی لێکرا و هاندەرانی ئامادەبوو لە گۆڕەپانەکە بە دڵخۆشیەوە سروودەکەیان لەگەڵ گووتەوە و هەروەها یاریزانەکان بە دیتنی ئەم دیمەنە زۆر دڵخۆش بوون.