ئینگلتەراگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی نێوان مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵ

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر تێن هاخی هۆڵەندی و راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد و میكێل ئارتێتای ئیسپانی و راهێنەری ئارسیناڵ بۆ یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بە كاتی كوردستان مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 37ی پرێمەرلیگ.

بۆ ئەو یارییە شەیتانە سوورەكان لە تواناكانی هەریەك لە هاری ماگوایەر، رافایێل ڤاران، ڤیكتۆر لیندیلۆف، مەیسن ماونت، لوك شۆو، كامبوالا و مالاسیا بێ بەش دەبێت.

لەبەرامبەردا ئارتێتا تەنیا لە تواناكانی تیمبێر بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد:

گۆڵپارێز: ئۆنانا

هێڵی بەرگری: دالۆت ، كاسێمیرۆ، ئیڤانس،وان بیساكا

هێڵی ناوەند: مەكتۆمینای ، برۆنۆ فێرناندێس ، ماینۆ

هێڵی هێرشبردن: گارناچۆ، هۆیلوند ، راشفۆرد

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسینال:

گۆڵپارێز: رایا

هێڵی بەرگری: وایت ، سالیبا ، گابریێل ، كیویەر

هێڵی ناوەند: ئۆدیگارد ، پارتی ، رایس

هێڵی هێرشبردن: ساكا ، هاڤێرتز ، ترۆسارد

ئارسیناڵ بە كۆكردنەوەی 83 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت و مان یونایتدیش بە 54 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button