یاریگا –
نێیمار دا سیلڤا لەگەڵ یاریزانانی هیلال ئاهەنگی بە بەدەستهێنانی نازناوی خولی رۆشنی سعودیە گێڕا.
هیلال بە ئەنجامی 4-1 لە حەزمی بردەوە و پێش تەواوبوونی ئەم وەرزە بە سێ یاری، نازناوی خولەکەی یەکلاییکردەوە. نێیمار و کچەکەی لەگەڵ یاریزانان ئاهەنگییانگێڕا.
نێیمار بەهۆی پێکانی ئەژنۆوە، بۆ ماوەیەکی درێژە لە یاریگاکان دابڕاوە، دوای ئەوەی لە یاری نێوان بەرازیل و ئوروگوای لە ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی رابردوو تووشی پێکانەکە بوو.
🎬The celebrations by the MAGICIAN @neymarjr lens 👀#AlHilal pic.twitter.com/wl2lq7Zxc2
— AlHilal Saudi Club (@Alhilal_EN) May 11, 2024
پێشبینی ناکرێت نێیمار بەشداری لە دوا یارییەکانی ئەم وەرزەی هیلال بکات و هەروەها بێبەش دەبێت لە بەشداریکردن لە رکابەرییەکانی کۆپا ئەمێریکا.
یاریزانی تەمەن 32 ساڵان تەنیا سێ یاری لەگەڵ هیلال کردووە و دوو ئەسیستی هەیە.
لەم وەرزەی خولی رۆشنی سعودیدا، هیلال لە کۆی 31 یاری 29 یاری بردووەتەوە و هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە. دوا یەکسانبوونی بەرامبەر زەمەک بوو لە سێپتێمبەر/ئەیلوولی رابردوو.
لەلایەکی دیکەوە چوار یاریزانی کەتیبەکەی خۆرخێ خێسوس زیاتر لە 10 گۆڵییان کردووە؛ ئالێکساندەر میترۆڤیچ (26)، ماڵکۆم (14)، سالم دۆسەری (13)، سێرجی میلینکۆڤیچ-ساڤیچ (11).