ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا لەبارەی مووچە لەگەڵ لیڤاندۆڤسکی کۆدەبێتەوە

رەنگە بەهۆی مووچە لەیەکتر جیاببنەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لەبارەی مووچە لەگەڵ رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی کۆدەبێتەوە.

هێرشبەری پۆڵەندی، لە هاوینی ساڵی 2022 لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە بارسا کرد، لەم وەرزەشدا بە 24 گۆڵ، گۆڵکاری تیمەکەی بوو.

بەگوێرەی گرێبەستی نێوان لیڤا و بارسا، مووچەی هێرشبەرە پۆڵەندییەکە بۆ وەرزی 2024-2025 بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ زیاد دەبێت. بۆیە بارسا دەیەوێت گفتوگۆکانی لەگەڵ دەستپێبکات، تاوەکو لیڤا بە کەمکردنەوەی مووچەکەی رازیبکات.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی لەگەڵ خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەکە لەگەڵ پینی زەهاڤی، نوێنەری لیڤاندۆڤسکی کۆدەبێتەوە، کە پێشبینی دەکرێت، هەفتەی داهاتوو سەردانی یانەکە بکات.

هەرچەندە لیڤاندۆڤسکی بە یاریزانێکی گرنگی پێکهاتەی چاڤی هێرناندێز دادەندرێت، بەڵام بارساش لەو راستییە تێدەگات و دەزانێت لیڤا خەریکە دەبێتە 36 ساڵ و لە ئەگەری رێکنەکەوتن لەسەر کەمکردنەوەی مووچەکەی، رەنگە بارسا دەستبەرداری خزمەتەکانی ببێت.

ئامانجی ئێستای بارسا تەواوکردنی ئەم وەرزەی لالیگا بە باشترین شێوە و یەکلاییکردنەوەی پلەی دووەمی خولەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button