ئهوروپابازاڕی گواستنهوهفهرهنساگرنگترین
پاریس سانجێرمان شوێنگرەوەی كیلیان ئێمباپێی دیاریكرد
یاریگا –
یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی شوێنگرەوەی كیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی یانەكەی دیاریكرد.
شەوی رابردوو بە شێوەیەكی فەرمی كیلیان ئێمباپێ رۆیشتنی خۆی لە ریزەكانی پاریس سانجێرمان لە كۆتایی وەرز راگەیاند.
گرێبەستەكەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە كۆتایی وەرز بەسەردەچێت.
بەپێی زانیارییەكانی فوت مێركاتۆ پاریس سانجێرمان شوێنگرەوەی كیلیان ئێمباپێی دیاریكردووە و لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا دەیگوازێتەوە یانەكەی.
سەرچاوە فەڕەنسیەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، دوای رۆیشتنی كیلیان ئێمباپێ خڤیچا کڤاراتسخێلیا ئامانجی یەكەمی پاریس سانجێرمانە.
گرێبەستەكەی كڤارا لەگەڵ ناپۆلی لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.
ئەستێرە جۆرجییەكە لەم وەرزەی سێریا ئەی بەشداری لە 31 یاری كردووە و توانیویەتی 10 گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.