ئه‌وروپاراپۆرتی تایبەتگرنگترینیاریگا

راپۆرتێکی تایبەت؛ ئەو رووداوانەی لە تۆپی پێ روونادەن

Yariga App

یاریگا –

لە یاریی تۆپی پێ بەمدواییانە لە خولەکانی ئەوروپا هەندێک رووداو هەن روودانیان بووەتە شتێکی نمیچە مەحاڵ، هەمووان چاوەڕێن رووبدەن، بەڵام تاوەکو ئێستا روویاننەداوە و بوونەتە رووداوی نامۆ.

هاری کەین نازناوێک بباتەوە کە 14 وەرزە یاریزانێکی پیشەگەرە بەبێ ئەوەی هیچ نازناوێک لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەی بباتەوە.

ریال مەدرید خۆی بەدەستەوە بدات، کە لەم چەند وەرزەی رابردوو یانە ئیسپانییەکە لە چامپیۆنزلیگ بەردەوام لە خولەکەکانی کۆتایی ریمۆنتادا دەکات و خۆی بەدەستەوە نادات.

پاریس سانجێرمان نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە، کە یانە فڕەنسییەکە دوای ئەوەی لەلایەن قەتەڕییەکان خاوەندارییەتی کراوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە دوو ملیار یۆرۆی خەرجکردووە بەبێ ئەوەی بتوانێت نازناوێکی چامپیۆنزلیگ بباتەوە.

ئارسێناڵ نازناوی پرێمەرلیگ بباتەوە، گەنەرز لەوەتەی ساڵی 2004 نەیتوانیوە هیچ نازناوێکی پرێمەرلیگ بباتەوە و سەرەڕای گۆڕینی راهێنەر و کڕینی دەیان ئەستێرە هێشتا لە نازناوی پرێمەرلیگ دوورە.

مێسی باڵۆن دۆر بباتەوە بەبێ ئەوەی گومانی لێ بکرێت، گەرچی لیۆ تاکە یاریزانە هەشت خەڵاتی باڵۆن دۆری بەدەستهێناوە، بەڵام لەم ساڵانەی کۆتاییدا هەمیشە گومان لە شایستەبوونی لیۆ بۆ بەدەستهێنانی باڵۆن دۆر دەکرێت.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ جامی جیهانی بباتەوە، گەرچی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشداریی پێنج وەشانی مۆندیالی کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ نازناوێکی مۆندیالی نەبردووەتەوە و تاکە نازناوە لێی بێبەشە.

چاڤی بدۆڕێت بەبێ ئەوەی گلەیی لە چیمەنی یاریگاکە بکات، چاڤی هێرناندێز لەم دوو وەرزەی رابردوو لە بەشێکی دۆڕانەکانی هەمیشە دوای یارییەکان گلەیی لە خراپی چیمەنی یاریگاکان دەکات.

گواردیۆلا لە گواستنەوەی یاریزانان هیچ پارەیەک خەرج نەکات، هەمیشە پیپ گواردیۆلا لەو یانانەی راهێنەرایەتی کردوون لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان پارەیەکی زۆر لە کڕینی یاریزانان خەرج دەکات و تاوەکو ئێستا زیاتر لە دوو ملیار یۆرۆی لە کڕینی یاریزانان خەرجکردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button