ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌چامپیۆنزلیگدەنگۆکانی مێرکاتۆ

ئەلفۆنزۆ دەیڤز پەیوەندیکردن بە ریاڵ مەدرید رەتناکاتەوە

Yariga App

ئەلفۆنزۆ دەیڤز بە راشکاوانە باس لەوە دەکات ئەگەری ئەوە بەهێزە بایەرن میونشن جێبهێڵێت.

دەیڤز لە هاوینی 2025 گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و تا ئێستا لەسەر تازەکردنەوەی لەگەڵ بایەرن رێکنەکەوتن. دەنگۆی ئەوە بەهێزە ریاڵ مەدرید دەیەوێت هاوینی ئەمساڵ ناوبراو بگوازێتەوە ریزەکانی.

ئەم پرسەش دوای یارییەکەی شەوی رابردوو، رووبەرووی دەیڤز کرایەوە وکاتێک میدیاکان لێیان پرسی ئایا ساڵی داهاتوو لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاری دەکات ؟ ئەویش وتی

لە ئێستادا بریکارەم لە گفتوگۆدایە لەگەڵ بایەرن (بۆ یەکلاییکردنەوەی داهاتووی)، هەرچیەک رووبدات من سوپاسگوزاری بایەرن.

دەیڤز لەوکاتەوەی لە پێکان گەڕاوەتەوە، وەکو یاریزانی سەرەکی لەلایەن تۆماخ توخێلەوە پشتی پێنابەسترێت، شەوی رابردووش تۆمارکەری تاکە گۆڵی میونشن بوو لەو یارییەی دۆڕان و نەگەیشتنە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button