ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

تۆماس تۆخێل: ناوبژیوانان كاریگەریان لەسەر ئەنجامەكە هەبوو

Yariga App

یاریگا –

تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات دوای دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید،رەخنە لە ئاستی ناوبژیوان دەگرێت.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشنی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بەوەش بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون یانە شاهانەكە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە بایرنیان بردەوە و خۆیان گەیاندە یاری كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە و بایرنیش ماڵئاوایی كرد.

لە دوای یارییەكە تۆماس تۆخێل گوتی:

دڵتەنگم، ئازارێكی زۆری هەیە، كاتێكی زۆری دەوێت تا چاك ببمەوە، لەلایەكەوە ئەوە دۆڕانێك بوو كە هەموو شتێكمان لە یاریگا جێهێشت، بێگومان ئەستەمە ئەوە قبوڵ بكەین.

بەڵام لە لایەكی دیكەوە پێكانێكی زۆرمان هەبوو، گۆڕانكاری زۆر كەم هەبوو، گرژبوونی زۆر هەبوو، بە چوار هێرشبەر دەستمان پێكرد و لە كۆتاییدا هەموویان لە دەرەوەی یاریگا بوون.

كارەسات، كارەسات بوو كە گۆڵەكەی دی لیخت رەتكرایەوە، ئێمە ئەوە قبووڵ دەكەین، بەڵام ئەگەر پێچەوانە بووایە قبووڵ نەدەكرا.

ناوبژیوانەكان كاریگەری خۆیان هەبوو.

لەم وەرزەدا بایرن میونشن نەیتوانی هیچ نازناوێك بباتەوە و بە بێ نازناو كۆتایی بە وەرزەكە هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button