📸: دۆرتمۆند تۆڵەی بارسێلۆنای لە پاریس کردەوە
یاریگا –
دۆرتمۆند توانجی لە پاریس سانجێرمان دا و وێنەی باڵۆنێکی زەردی بڵاوکردەوە کە لەسەری نووسراوە “بە هیوای پشوویەکی خۆش”.
شەڕی باڵۆنەکان پێش یاریی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا دەستیپێکرد.
بارسێلۆنا لە پێگەی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) گاڵتەی بە پاریس سانجێرمان کرد و وێنەی باڵۆنێکی شین و سووریی کە بەسەر بەسەر رووباری سێندا کە تێدەپەڕی بڵاوکردەوە. هەروەها بارسا لە یاریی چوون لە پاریس سەرکەوتنی بەدەستهێنا و چانسی چوون بۆ قۆناغی پێش کۆتایی دوو هێندە کرد، بەڵام لە یاریی گەڕانەوەدا ئەوا پاریس سانجێرمان بوو کە بە ئەنجامی 1-4 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بارسایان لە پاڵەوانەتییەکە کردەوە دەرەوە.
𝐒𝐞𝐦𝐩𝐫𝐞 𝐁𝐚𝐫𝐜̧𝐚 🎈 pic.twitter.com/b9fprBVcHU
— FC Barcelona (@FCBarcelona) April 8, 2024
وەڵامی یانە پاریسییەکە بۆ بارسا نمایشکردنی باڵۆنە شین و سوورەکە بوو کە کەوتبووە ناو رووبارەکە.
Il est cinq heures, Paris s’éveille. 🎶 pic.twitter.com/yj8EdHswCO
— Paris Saint-Germain (@PSG_inside) April 17, 2024
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای ئەوەی پاریس سانجێرمان لە یاریی گەڕانەوە لەلایەن زەردەواڵەکانی ئەڵمانیاوە تووشی شکست بوو، دۆرتمۆند بە جۆرێک تۆڵەی لە بارسێلۆنای لە پاریس کردەوە و وێنەی بالۆنێکی زەردی کە لەسەری نووسرابوو ( بەهیوای پشوویەکی خۆش) بڵاو کردەوە. ئەمەش وەکوو توانجێک بوو بۆ یانە پاریسییەکە کە پێشتر باڵۆنەکەی بارسێلۆنایان خستبووە خوارەوە.
🙃 https://t.co/7Ms2RyE1O6 pic.twitter.com/OHuAcrtO1Z
— Borussia Dortmund (@BVB) May 8, 2024
بۆروسیا بە بڵاو کردنەوەی ئەو وێنەیە هیوای بۆ پاریسییەکان خواست لە کاتێکدا ئەوان سەقاڵی بەدەست هێنانی دووەم ناسناوی چامپیۆنزلیگن لە کەنار دەریاکان پشوویەکی خۆش بەسەر ببەن.