ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد یاریزانێک دەخاتە لیستی فرۆشتن

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتد دەستیکردووە بە کرداریکردنی هەوڵەکانی بۆ دەستبەرداربوون لە بەشێک لە یاریزانەکانی. لەنێو ئەو ناوانەشی زۆرترین دەنگۆیان لەسەرە کە مان یو بیانفرۆشێت، کاسیمێرۆی بەرازیلیە.

ماڵپەڕی TEAMtalkی ئینگلیزی بڵاوی کردووەتەوە کا مانچێستەر بەدوای کڕیارێکدا دەگەڕیت تا یاریزانە بەڕازیلیەکەی پێ بفرۆشێت.

کاسیمیڕۆ هاوینی 2022 دوای بەسەربردنی چەندی ساڵی ئەفسووناویی لەگەڵ ریاڵ مەدرید و بردنەوەی چەندین نازناوی ئەوروپی و ناوخۆیی لەوانە پێنج چامپیۆنزلیگ و سێ لالیگا، دوا جار مانچێستەر گواستیەوە ئۆڵدترافۆرد. بە جۆڕێک نرخی گواستنەوەکەی 60 ملیۆن پاوەند لەسەر خەزێنەی یانە ئینگلیزیەکە کەوت.

ناوبراو ئێستا تەمەنی 32 ساڵە و ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کردووە کە هۆکارێکی فرۆشتنی بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی ئەو مووچانەیە مانچێستەر دەیداتە یاریزانەکانی.

ئەم وەرزە 22 یاری لە پرێمەرلیگ کردووە. گۆڵێک و دوو ئەسیستی هەیە.

چەندجارێک لە دڵی بەرگری بەشداریی کردووە. شەوی رابردوو بەرانبەر کریستاڵ پاڵاس لە بری هاری ماگوایەری پێکراو، ئێریک تێن هاخ لەو پێگەیە یاری پێکرد بەڵام لە خراپترین یاریزانەکانی یارییەکە بوو. بە جۆرێک دوو لە چوار گۆڵەکەی کریستاڵ پاڵاس بە هەڵەی دەبابەکەی پێشووتری ریاڵ لە قەڵەم درا. جگە لەوە، هەشت جاریش لەلایەن یاریزانانی دژبەرەوە مراوغە کرا کە زۆرترین بوو بۆ یاریزانێکی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ.

دەنگۆ بەهێزە بەرپرسانی خولی سعودیە بە ئامانجیان گرتبێت و یانەکانی ئەهلی، هیلال و نەسر لە دیارترین بەربژێرەکانن بۆ وێستگەی داهاتووی کاسیمێرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button