ئه‌وروپائیسپانیا

جۆکۆڤیچ چی بە بێڵینگهام گوت؟

Yariga App

یاریگا –

گفتوگۆی نێوان نۆڤاک جۆکۆڤیچ، ئەستێرەی تێنس و جود بێلینگهام، ئەستێرەکەی ریال مەدرید لە ئاهەنگی خەڵاتەکانی دێ لۆریۆس بڵاو کرایەوە.

جود بێڵینگهام، ناوەڕاستکارەکەی ریال مەدرید لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی لۆریۆس بەشدار بوو، توانی خەڵاتی باشترین لاوی هەڵكەوتوو بۆ ساڵی 2024 بباتەوە.

ئەفسانەکەی جیهانی تێنس کە لەم ئاهەنگەدا بەشدار بوو و لەوێ چاوی بە بێڵینگهام کەوت و وەسفی ناوەڕاستکارە لاوەکەی کرد. جۆکۆڤیچ لە وەسفی جود دا پێی گوت:

من شیکەرەوەی تۆپی پێ نیم، بەڵام بە سەیرکردنی یارییەکە لە هێزی دەروونی و وردبینی و کارامەییت لە یاریگادا تێگەیشتم.  هەوڵت دەدا رابکەیت و ئەگەر تۆپەکەت لەدەستیشدابا، بێ هیوا نەدەبوویت. تەمەنت تەنها بیست ساڵە بەڵام سیفەتەکانی پاڵەوانێکی گەورەت هەیە.


جۆکۆڤیچ هەروەها ستایشی مۆدریچی کرد و گوتی:

مۆدریچیش زۆر باش بوو. هاوڕێیەکی نزیکی منە و تەنانەت لەم تەمەنەشدا یارییەکی سەرسوڕهێنەر دەکات. بینیت لوکا چەندە باش یاری کرد؟

بێلینگهامیش بە پێکەنینەوە لە وەڵامدا پێی گووت:

بەڵێ چۆن دەکرێت لە تەمەنی 38 ساڵیدا بەم شێوەیە یاری بکەیت. وەک ئەوە وایە لە تەمەنی من بێت.

ناوەڕاستکارە ئینگلیزییەکە لە 38 یارییدا بە درێسی ریال مەدریدەوە توانیویەتی 22 گۆڵ بکات هەروەها 10 گۆڵیش درووست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button