ئه‌وروپائیسپانیا

گەورەکانی ئەوڕوپا داوای یاریزانێکی بارسێلۆنا دەکەن

Yariga App

یاریگا –

چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا، جولس کۆندێ، بەرگریکاری بارسێلۆنایان کردووەتە ئامانج.

کوندی لە گواستنەوەی هاوینەی ساڵی 2022 سێڤیای بەجێهێشت و پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد، لەو کاتەوە بووەتە یەکێک لە گرنگترین و سەرەکیترین یاریزانەکانی ئەم تیپە لە هێڵی بەرگریدا، کە رۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە سەرکەوتنیان.

بەڵام دۆخی دارایی ئەم یانەیە بەجۆرێکە کە دەنگۆی زۆر هەیە لەسەر ئەگەری فرۆشتنی هەندێک ئەستێرەی گەورە لە پەنجەرەی هاوینی داهاتوودا، رەنگە کوندێش لەنێو ئەو یاریزانانەدا بێت کە لەم هاوینەدا دەفرۆشرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئۆفەرانەی کە بۆی هاتووە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپی لەوانە چێڵسی، پاریس سانجێرمان، مانچێستەر یونایتد، ئینتەر و نیوکاسڵ، زۆر ئارەزووی ئەم ئەستێرە فەرەنسییە دەکەن و بیر لە مەرجەکان دەکەنەوە بۆ ئەوەی ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بکەن.

بارسا ئێستا چەند یاریزانێکی ناوەڕاستی بەرگری هەیە، لەوانە کوندێ، رۆناڵد ئاراوخۆ، ئەندرێس کریستینسن، ئینیگۆ مارتینێز، پاو کۆبارسی و ئێریک گارسیا، بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە یەکێکیان لەم هاوینەدا یانەکە جێدەهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button