ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێشهاتی نوێ دەربارەی داهاتووی كیلیان ئێمباپێ

Yariga App

یاریگا –

پێشهاتی نوێ دەربارەی داهاتووی كیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یەكەمی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی.

گرێبەستەكەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

لە ماوەی رابردوودا زۆربەی سەرچاوە باوەڕپێكراوەكان ئاشكرایانكرد، كیلیان ئێمباپێ و ریال مەدرید گەیشتوونەتە رێككەوتن و لە كۆتایی وەرزدا یاریزانەكە پەیوەندی بە یانە شاهانەكەوە دەكات.

تۆڕی رێلیڤۆ لە راپۆرتێكیدا نوێترین پێشهاتەكانی دەربارەی داهاتووی كیلیان ئێمباپێ ئاشكرا كرد و لە راپۆرتەكەیدا هاتووە;

لە ناو ریال مەدرید هەندێك پێیان وایە ئێستا قسەکردن لەسەر هاتنی کیلیان ئێمباپێ بۆ یانەكە شتێکی بێزاركەرە، وایدەبینن هەموو شتێک لە کاتی گونجاودا روودەدات، ئێستا گرنگترین شت ئەوەیە سەرنجیان لەسەر كۆتاییەكانی یانەكە بێت.

ئەگەر ئەمڕۆ پاریس سانجێرمان بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتمۆند شكست بهێنێت و لە پاڵەوانیەتیەكە دووربخریتەوە، رەنگە وردەكاری زیاتر دەربارەی داهاتووی گۆڵكارە فەڕەنسیەكە ئاشكرا بكرێت.

لە ڤاڵدیباس بێدەنگی تەواو سەبارەت بە وردەکارییەکانی پەیوەست بە گرێبەستەکەی کیلیان ئێمباپێ هەیە، هەندێك پێشبینی دەکەن یانەکە و یاریزانەكە هیچ شتێکی فەرمی رانەگەیەنن تا کۆتایی رکابەرییەکانی چامپیۆنزلیگ، ئەمەش لەبەر رێزگرتن لە هەموو لایەنەکان.

كۆتا بەروار بۆ پێشكەشكردنی كیلیان ئێمباپێ وەك یاریزانی نوێی ریال مەدرید بەرواری 7ی حوزەیران پێش دەستپێكردنی پاڵەوانییەتی یۆرۆ دەبێت.

كیلیان ئێمباپێ

لەم وەرزەدا ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەشداری لە 45 یاریدا كردووە و توانیویەتی 43 گۆڵ بكات و 10 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button