ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بایەر لیڤەرکوزن ریکۆردێکی 59 ساڵەی هاوتاکردەوە

پیاوانی چابی ئاڵۆنسۆ چاوییان لە دەستکەوتی گەورەیە

Yariga App

یاریگا –

بایەر لیڤەرکوزن ریکۆردێکی تەمەن 59 ساڵەی ئەوروپای یەکسانکردەوە.

لیڤەرکوزنی پاڵەوانی بۆندسلیگا 48 یارییە لەسەرجەم پاڵەوانیەتییەکان نەدۆڕاوە، لە دوا یاریشدا بە ئەنجامی 5-1 لە ئینتراخت فڕانکفورتی بردەوە و ریکۆردێکی مێژوویی 59 ساڵەی بێنفیکای یەکسانکردەوە.

بێنفیکای پۆرتوگالی لە ساڵانی نێوان 1963-1965 لە 48 یاریدا تووشی شکست نەبوو، ئەگەر یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی یۆرۆپالیگ لە رۆما بباتەوە، دەبنە خاوەن زۆرترین یاری بێدۆڕان لە مێژووی تۆپی پێی ئەوروپا.

لیڤەرکوزن ئاستێکی نموونەیی لەم وەرزەدا پێشکەش دەکات، ئێستا لە قۆناخی پێشکۆتایی یۆرۆپالیگ و جامی ئەڵمانیایە و نازناوی بۆندسلیگاشی بردووەتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ یارییەک بدۆڕێنێت.

یارییەکانی داهاتوو

یارییەکانی بایەر لیڤەرکوزن

بابەتی زیاتر

Back to top button