ئیتاڵیاگرنگترین

میلان شوێنگره‌وه‌ی پیۆلی دیار ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

بڕیارە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ستیفانۆ پیۆلی پۆستی راهێنەرایەتی میلان جێبهێڵیت و لە چەند هەفتەی رابردووش چەند ناوێك لە رۆژنامەکاندا بۆ شوێنگرەوەی هاتووه‌.

بەگوێرەی دوایین هەواڵ کە لە رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بڵاویانكردۆته‌وه‌، قوتابخانەی پورتوگالی نزیکن بۆ سه‌ركردایه‌تی میلان، بەو پێیەی دوو راهینه‌ری پورتوگالی بە به‌هێزی ناویان دێت بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردنی تیپه‌كه‌، ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه‌ له‌، سێرجیۆ کۆنسێساو راهێنەری یانەی پۆرتۆ لەگه‌ڵ پاولۆ فۆنسیکا کە ئەمساڵ وەرزێکی نایابی لەگەڵ لیل بەسەر بردووه‌.

لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردۆته‌وه‌، ئۆڵۆمپیک مارسیلیا هه‌وڵده‌دات فۆنسیکا رازیبكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تیپه‌ك وه‌ربگرێت، جگه‌ له‌مه‌ش راهێنه‌ره‌كه‌ ئەگەری نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی لەگەڵ لیل ره‌تنه‌كردۆته‌وه‌، بەڵام رەنگە گه‌وره‌یی یانە سوور و رەشەکەی ئیتاڵیا وای لێبکات بیرۆکەکەی بگۆڕێت.

سەبارەت بە سێرجیۆ کۆنسێساویش رۆژنامه‌كه‌ نووسیویه‌تی، بڕیارە لەگەڵ ڤیلاس بۆاس سەرۆکی نوێی پۆرتۆ کۆببێتەوە، بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەسەر داهاتووی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو چاره‌نووسی خۆی یه‌كلاده‌كاته‌وه‌.

بەم دواییە کۆنسێساو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پۆرتۆ تا ساڵی 2028 نوێکردەوە، بەڵام رێککەوتنەکە لەگەڵ پینتۆ داکۆستا سەرۆکی پێشووی یانەی پۆرتۆ بوو، بۆیە ناتوانرێت ۆۆشتنی لە پۆرتۆ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ۆەتبکرێتەوە.

جگە لەم دوو ناوە، هێشتا چه‌ند ناوێكی تر باسیان لێوه‌ده‌كرێت ، وەک رۆبێرتۆ مارتینێز راهێنەری هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و مارک ڤان بۆمێلی هۆله‌ندی و راهێنه‌ری یانه‌ی رۆیاڵ ئەنتۆربی به‌لجیكی و تياگۆ مۆتای راهێنه‌ری بۆڵۆنیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button