ئیتاڵیاگرنگترین

ئینتەرمیلان گواستنەوەی یاریزانێکی ئێرانی پشت راستکرەدەوە

Yariga App

یاریگا –

سیمۆنی ئینزاگی، راهێنەری ئینتەر میلانی ئیتاڵی، گواستنەوەی مەهدی تاریمی بۆ ئینتەر پشتڕاستکردەوە.

نێرازۆری دوێنێ شەو تامی دووەم دۆڕانی ئەم وەرزەی چەشت و بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بە ساسۆلۆ دۆڕا. بەڵام ئەمە زۆر کاریگەری لەسەریان نەبوو، چونکە پاڵەوانێتی ئەم تیپە بە بردنەوەی 2-1 بەرامبەر میلان یەکلایی بووەوە. لە چاوپێکەوتنەکەیدا دوای یارییەکە، سیمۆن ئینزاگی خۆشحاڵی خۆی بە ئاستی یاریزانەکانی دەربڕی و هەواڵێکی گرنگیشی بۆ هەوادارانی ئینتەر هەبوو.

ئینزاگی سەبارەت بە دۆڕانیان بەرامبەر ساسۆلۆ گوتی:

ئێمە بە خراپی دەستمان پێکرد و نەمانتوانی بە پێی پێویستی دەربکەوین. باشتر بوو دوای گۆڵەکە خێراتر بجوڵێین. دواتر کەمێک باشتر بووین و پێموایە شایەنی ئەوە بووین گۆڵی یەکسانکردنەوە بکەین.

لە وەڵامی پرسیاری ئایا مەهدی تارێمی و زیلینسکی پەیوەندیان بە ئینتەرەوە کردووە، گووتی:

ئێمە لەگەڵ یانەکەدا باسی ئەم بابەتە دەکەین. ئەوان شایەنی شانازین و دوور لەچاوی میدیاکان کاریان بۆ گواستنەوەی ئەم دوو یاریزانە کردووە. زیلینسکی یاریزانێکی زۆر باشە و دەزانم تا چەند یارمەتی تیپەکە دەدات. بەڵێ ئێمە گرێبەستمان لەگەڵ تارێمی واژۆ کردووە ، ئەو لە پۆرتۆوە بە گواستنەوەی بێ بەرامبەر پەیوەندیمان پێوە دەکات. یاریزانێکی گرنگە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، گۆڵی زۆری تۆمارکردووە، بۆیە زۆر دڵخۆشین بەم گواستنەوەیە.

تارێمی  لە وەرزی 2020/2021 پەیوەندی بە پۆرتۆوە کرد و لەم ماوەیە لە کۆی 163 یاریدا 88 گۆڵی بۆ یانە پورتوگالییەکە کردووە و بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر پەیوەندی بە ئینتەرەوە کرد و بڕیارە وەرزی داهاتوو درێسی نێرازۆریەکان لەبەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button