ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراو؛ ناوێکی دیکە بۆ شوێنگرتنەوەی توخێل زیادبوو

ناوی راهێنەرە هۆڵەندییەکە بۆ لیستی داواکراوان زیادبووە

Yariga App

یاریگا –

لەناکاو، ناوی ئێریک تێن هاخ، راهێنەری مانچێستەر یونایتد، لە لیستی راهێنەرە داواکراوەکانی بایرن میونشن زیادکراوە.

کریستیان فاڵک، رۆژنامەنووسی نزیک لە بایرن میونشن بڵاویکردووەتەوە، یانە باڤارییەکە دەیەوێت تەواوی بژاردەکان کۆبکاتەوە و گفتوگۆییان لەسەر بکات، پێشتر ماکس ئێبێرل، بەڕێوەبەری وەرزشی میونشن روونیکردەوە، بەلانی کەمەوە چوار بژاردە لەسەر مێزی گفتوگۆی بایرندا هەن.

جیا لە تێن هاخ، رۆجێر شمید، راهێنەری بێنفیکا لەسەر لیستی داواکراواندا بوو، بەڵام شمید هەموو جۆرە پەیوەندییەکی رەتکردووەتەوە. هەروەها میونشن چاودێری رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری برایتنیشی کردووە، بەڵام پێناچێت راهێنەرە ئیتاڵییەکە پرێمەرلیگ جێبهێڵێت.

لە کۆتاییەکانی فێبرایەر/شوباتی رابردوودا، بایرن بڕیاری گۆڕینی تۆماس توخێلی لە کۆتایی وەرزدا. چابی ئاڵۆنسۆ بەربژێری سەرەکی بوو، بەڵام لە دوای بردنەوەی نازناوی بۆندسیلیگا، مانەوەی خۆی لە لیڤەرکوزن پشتڕاستکردەوە. لەلایەکی دیکەوە، راڵف رانگنیک، رەتیکردەوە ئەرکی مەشقی میونشن بگرێتە ئەستۆ.

جولیان ناگلیسمان لە ساڵی 2023 لەلایەن بایرنەوە دەرکرا و یەکێک بوو لە ناوە بەهێزەکان، تاوەکو پۆستەکە وەربگرێتەوە، بەڵام گرێبەستەکەی لەگەڵ یەکێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیا نوێکردەوە.

داهاتووی تێن هاخ لە مان یونایتد ناڕوونە، بۆیە دەرفەتەکانی چوونەدەرەوەی زۆرن. راهێنەرە هۆڵەندییەکە لە سەردەمی پێپ گواردیۆلا، راهێنەری تیمی دووەمی میونشن بوو، دواتر بووە راهێنەری یوترێخت و پاشان ئەیاکس.

توخێل نەیتوانی نازناوی بۆندسلیگا لەگەڵ میونشن بباتەوە، چوارشەممە چاوەڕێی یارییەکەکی یەکلاییکەرەوە لە بەرامبەر ریال مەدرید دەکات، دوای یەکسانبوونیان لە یاری چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بە ئەنجامی 2-2.`

بابەتی زیاتر

Back to top button