ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

بایرن میونشن ئەستێرەیەكی بۆ یاری بەرامبەر ریال مەدرید لەدەستدا

Yariga App

یاریگا –

تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات پێش رووبەڕووبوونەوەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید گورزێكی كوشندەی بەركەوت.

شەوی رابردوو شتوتگارت لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشنی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی خاوەن ماڵ كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 32ی بۆندسلیگا.

لە خولەكی 17ی یارییەكەدا رافایێل گوێرێرۆ تووشی پێكان هات و بەهۆیەوە نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات، یاریگای جێهێشت و لیۆن گۆریتزكا جێگای گرتەوە.

لە دوای یارییەكە تۆماس تۆخێل دەربارەی پێكانەكەی گوێرێرۆ گوتی:

بەهیچ شێوەیەك هەست بە باشی ناكات، ناتوانێت لەسەر قاچەكانی بوەستێت، لەوانەیە نەتوانێت بەشداری یارییەكەی بەرامبەر ریال مەدرید بكات، ئەوە شتێكی ناخۆشە.

وا بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشن بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یاریی چوون لە یاریگای ئالیانز ئارێنا بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button