یاریگا –
ئارسناڵ ده‌یه‌وێت له مێركاتۆی هاوینه محه‌مه‌د سەڵاحی میسری، ئەستێرەی یانەی لیڤه‌رپوول بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
رۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی ئاشكرایكردووه، ئاستی ئەم دواییەی کای هاڤێرتز بووەتە هۆی ئەوەی یانه‌ی ئارسناڵ ستراتیژی خۆی بگۆڕێت بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانێکی باڵی زۆر باش لەبری ئەوەی سەری رمێکی نوێ بگوازێته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەڵاح یەکێکە لەو ناوانەی کە گەنەرز كردوویه‌تیه ئامانج، به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی رابردوو باسی رۆیشتنی یاریزانه‌كه له رێدز ده‌كرێت.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، داهاتووی سەڵاح لە یاریگای ئانفێڵد نادیارە به‌تایبه‌ت به‌م دواییە لەگەڵ یۆرگن کلۆپی راهێنەر ده‌مه‌قالێ له‌نێوانیان دروست بوو، ئەمە جگە لەوەی گرێبەستەکەی لە کۆتاییهاتن نزیکبووەتەوە، یاریزانه ته‌مه‌ن 31 ساڵه‌كه، له هاوینی 2025 گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپوول كۆتایی دێت.
رۆژنامەكه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سەڵاح یه‌كێك له یاریزانه دیاره‌كان و یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی