ئینگلتەراگرنگترین

تێن هاخ داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد ئاشكرا كرد

Yariga App

یاریگا –

ئیریک تێن هاخی هۆڵەندی، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد، رایده‌گه‌نێت وه‌رزی داهاتوو له‌ مانچێسته‌ر یونایتد ده‌مێنێته‌وه‌.

به‌هۆی ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی له‌گه‌ل مانچێسته‌ر یونایتد و  سەرنەکەوتنی تیپەکە بۆ وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ، مێدیاكان باسی ‌ دوورخستنه‌وه‌ی راهێنه‌ره‌كه‌ ده‌كه‌ن له‌ كۆتایی وه‌رز.

تێن هاخ بۆ مێدیاكان  گوتی، ساڵی داهاتوو وەک راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد بەردەوام بم، گرێبەستێکی درێژخایەنم واژۆکردووە، کەسێک نیم لە ناوەڕاستی رێگا تیپه‌كه‌ جێبهێڵم.

کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا بەرپرسانی ئەیاکس ئەمستردام په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردووه‌ بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ راهێنەرایەتی یانه‌كه‌، له‌ وه‌ڵامدا گوتی، نەخێر بەڵام لە داهاتوودا بۆچی نا؟ ده‌كرێت ئه‌مه‌ رووبدات.

تێن هاخ لە هاوینی 2022 بووه‌ راهێنەری شەیتانە سوورەکان و بردنەوەی نازناوی جامی ئینگڵته‌را تاكه‌ ده‌ستكه‌وتی بووه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button