ئه‌ڵمانیاگرنگترین

پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراو؛ رەنگە توخێل لە بایرن میونشن بمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

تۆخێل لە دوایین لێدوانیدا لە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا رەتیناکاتەوە لە بایرن میونشن بەردەوام بێت، لەکاتێکدا پێشتر بە رێککەوتنی هەردوولا بایرن میونشن رایگەیاندبوو کۆتایی ئەم وەرزە تۆخێل یانەکە بەجێدەهێڵێت.

تۆماس تۆخێل راهێنەری بایرن میونشنی ئەڵمانی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان لە بۆندزلیگا بەرامبەر شتوتگارت لەبارەی بەردەوامبوونی وەکو راهێنەری بایرن گوتی :’هەموو شتێک ئەگەری روودانی هەیە، تا ئێستا رێککەوتنەکەمان لەبارەی رۆیشتنم لە کۆتایی وەرز لە یانەکە بەردەوامە، من جارێک نامەوێت هیچ قسەیەک بکەم، ئێستا من راهێنەری بایرن میونشنم و چەند بەرپرسیارتتەیکامن لەسەر شانە و پێویستە بەردەوام بین’.

هەروەها گوتی :’بڕوا ناکەم لەم پێنج رۆژەی ماومانە یاریزانەکان زۆر گرنگی بەوە بدەن کێ دەبێتە راهێنەری وەرزی داهاتوو، ئێستا ئێمە تەنیا بیر لە یارییەکە سبەی دەکەینەوە و دواتریش بیر لە یارییەکەی گەڕانەوەی چوارشەممە دەکەینەوە’.

دوای ئەوەی هەریەکە لە رالف رانجنیک و جولیان ناگلیسمان و چابی ئەلۆنسۆ رەتیانکردەوە ببنە راهێنەری بایرن میونشن، رۆژنامەی لیکیپی فڕەنسی ئاشکرایکردووە رۆدی گارسیا یەکێکە لە بژاردەکانی باڤارییەکان بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان.

بایرن میونشن لە یاریی چوونی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای خۆی 2-2 لەگەڵ ریال مەدرید یەکسان بوو، رۆژی چوارشەممە لە یاریی گەڕانەوە لە سانتیاگۆ بیرنابیۆ بەیەک دەگەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button