عێراقکوردستانگرنگترین

دوو یاریزانی پیشەگەر لە فیفا سکاڵایان لەسەر یانەی هەولێر تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی دواکەوتنی شایستە داراییەکانیان هەریەکە لە لویس ئێدوار و یاسین سامیە لە فیفا سکاڵایان لەسەر یانەی هەولێر تۆمارکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، هەریەکە لە لویس ئێدوار هێرشبەری کۆڵۆمبی و یاسین سامیە هێرشبەری سووری بەهۆی دواکەوتنی شایستە داراییەکانیان لە لێژنەی کاروباری یاریزانان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان سکاڵایان لەسەر یانەی هەولێر تۆمارکردووە و داوای وەرگرتنەوەی شایستە داراییەکانیان دەکەن کە سێ مانگە یاریزانانی یانەی هەولێر مووچەکانیان وەرنەگرتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ئەمڕۆ چوارشەممە (01/05/2024) یاسین سامیە هێرشبەری سووری لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی شاری هەولێر لەسەر خەرجی خۆی لە ئەژنۆی نەشتەرگەریی بۆ کراوە و هیچ یەکێک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر و هیچ کارمەندێکی یانەکە لێیان نەپرسیوەتەوە و لەکاتی نەشتەرگەرییەکە لەوێ نەبوون.

لویس ئیدوار و یاسین سامیە
لویس ئیدوار و یاسین سامیە

یاسین سامیە کە لە نەفتی میسانەوە گەڕایەوە ریزەکانی هەولێر، بەهۆی ئەو پێکانەی لە ئەژننۆی تووشی بووە نزیکەی شەش مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

مووچەی مانگانەی لویس ئێدوار 12 هەزار دۆلارە (120 وەرەقە) و مووچەی مانگانەی یاسین سامیەش 9 هەزار دۆلارە (90 وەرەقە) کە هاوینی رابردوو پەیوەندییان بە یانەکەی قەڵاومنارە کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button