ئینگلتەراگرنگترین

ئارنە سڵۆت یەکەم ئامانجی دەستنیشان دەکات

راهێنەرە هۆڵەندییەکە یاریزانێکی خولی سێریا ئەی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

هێشتا وەرزەکە کۆتایی نەهاتووە و لیڤەرپوول ئامادەکاریی دەکەن بۆ گواستنەوەی نوێ بۆ راهێنەرە نوێیەکان، ئاڕنی سڵۆت، کە چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا وەک راهێنەری ڕێدز بناسێنرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سپۆرت مێدیاسێتی ئیتاڵی، یەکەم گواستنەوەی لیڤەرپوول لە بازاڕی هاوینە، تیون کوپمینێرزی یاریزانی ئەتاڵەنتای سێریائەی دەبێت.

ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە ئەم وەرزە درەوشاوەتەوە. رەگەزێکی دیاری یانە ئیتاڵییەکە لە کردنەدەرەوەی لیڤەرپوول لە یۆرۆپالیگ و گەشتنیان بە چوارگۆشەی زێڕین و لە جامی ئیتاڵیایش گەشتووەتە یاریی کۆتایی بەرانبەر یوڤێنتوس

هەر بەپێی ناوەڕۆکی هەواڵی سەرچاوە ئیتاڵییەکە، نرخی تیون 50 ملیۆن پاوەند دەبێت.

ناوبراو رەنگە دەستەگوڵی سڵۆت بێت، بەوپێیەی وەزری 2019/20 لەژێر سەرپەرشتی راهێنەرە هۆڵەندییەکەدا لە یاریی کردووە لە ریزەکانی ئالکمار.

تیون بە درێسی ئەتاڵەنتاوە

یاریزانە 26 ساڵانەکە لەم وەرزەدا لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا 14 گۆڵ و 5 ئەسیستی هەیە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button