ئیسپانیاگرنگترین

لیڤاندۆڤسکی لە مانەوەی لەگەڵ بارسێلۆنا ئەرخەیانە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا نزیکە لەوەی بە سەرکردایەتی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی وەرزێکی وشک و بێ نازناو کۆتایی پێبهێنن و گۆڵکارە پۆڵەندیەکەیش لە بارەی دەنگۆیەکانی رۆیشتنی لە یانەکە، قسەی خۆی کرد.

لە ماوەی رابردوودا راپۆرتەکان باسیان لەوە دەکرد ئەگەر ئەم هاوینە بارسا هێرشبەرێک بگوازێتەوە ریزەکانی، ئەوا بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەستبەرداری لیڤا دەبێت کە بەم نزیکانە تەمەنی دەگاتە 36 ساڵ و ئەم وەرزەیش ئاستی وەک پێویست نەبوو بۆ بلاوگرانا.

لە چاوپێکەوتنێکی نوێیدا لەگەڵ رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، لیڤاندۆڤسکی پیشانی دا ئەرخەیانە لە مانەوەی. رۆیشتنیشی لەم هاوینە بە ئەستەم زانی و وتی

رۆیشتنم لەم هاوینە لە بارسا بە تەواوەتی مەحاڵە. ئەوە بابەتێک نییە.

ناوبراو باسی لە توانای جەستەیی خۆی کرد و متمانە بەخۆبوونێکی زۆری پیشان دا بە لایەنی جەستەی وەک هۆکارێک بۆ مانەوەی زیاتر لەگەڵ کەتەلۆنییەکان

لە رووی جەستەییەوە هەست بە باشی دەکەم. ئەگەر وەک وەک ئەمڕۆبم، ئەوا لانی کەم بۆ دوو ساڵیتر لەم توانا جەستەییەدا دەمێنمەوە. هەرکاتێک توانای جەستەییم لە ئاستێکی بەرزدا نەبوو، ئەوا بیر لە ڕۆیشتن دەکەمەوە.

هێرشبەرەکەی پێشووتری بایەرن میونخ لەم وەرزە لەگەڵ بارسا لە لالیگا لە 30 یاریدا 13 گۆڵ و هەشت ئەسیستی هەبوو پێش یارییەکەی ڤالێنسیا. لەو یارییە کە باشترین ئاستی ئەم وەرزەی لیڤا بوو، توانی هاتریک تۆمار لە شەمشەمەکوێرەکان بکات و سێ گۆڵیتر لە لالیگا بخاتە سەر ژمارەی گۆڵەکانی و سێ خاڵی یارییەکەش ببەنەوە. لە چامپیۆنزلیگیش خاوەنی سێ گۆڵ و ئەسیستێک بوو تا کرانە دەرەوەیان لەسەر دەستی پاریس سان جێرمان لە چارەکی کۆتایی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button