ئاسیاسعوودیەگرنگترین

بڕی ئەو پارەیە و ئەو ژمارە یاریزانە ئاشکرا بوو سعودیەکان دەیانەوێ خەرجی بکەن بۆ گواستنەوەیان

Yariga App

یاریگا –

سعودیەکان بەردەوامن لە فراوانکردنی خولەکەیان بە ئەنجامدانی گواستنەوەی یاریزانە سوپەرەکانی ئەوروپا و تەرخانکردنی پارەی خەیاڵی.

پێدەچێت ئەم هاوینەیش هەر وڵاتەکەی کەنداو سەردێڕی یەکەمی میدیاکان بێت لەڕووی چالاکی کڕینەوە. بەوەی زانیاریی هاتووە کە بڕە پارەیەکی ئێجگار خەیاڵییان داناوە بۆ گواستنەوەی ئامانجەکانیان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بێن جەیکۆبی ئینگلیزی، سعودییەکان بۆ ئەم هاوینە ئامانجیانە 5-6 یاریزانی دیکەی گەورە بگوازنە و بڕی 2 ملیار پاوەند بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کردووە.

ئەو رۆژنامەنووسە ناوی کیڤن دی بروینی ئاشکرا کردووە کە لە لیستی سعودیەکاندا هاتووە، بەڵام ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە ناوبراو لە مانچێستەر سیتی دەمێنێتەوە.

ئەوە و هەروەها نازانرێت بە دیاریکراو نرخی ئەستێرە بەلجیکیەکە چەندە، بەڵام لایەنی سعودی باوەڕیان وایە 100 ملیۆن پاوەند و لەگەڵ شیرینیە نایابەکاندا ئەو داخوازیانە دەبێت ئەگەر بیانەوێت رەزامەندی یاریزانەکە بەدەستبهێنن.

جگە لە کیڤن، تا ئێستا ناوەکانی وەک موحەمەد سەڵاح، لوکا مۆدریچ و لیڤاندۆڤسکی ئە دیارترین ئەگەرانەن کە بەپرسانی خولی سعودیە گرەو لەسەر گواستنەوەیان دەکەن.

جەیکۆب لە زانیارییەکی دیکەدا باس لە خواستی یانەکانی ئیتیحاد و نەسر دەکات بۆ گواستنەوەی رافایل ڤاران. نەسر هاوکات ئارۆن وان بیساکایشی دەوێت. هیلالی رکابەریشیان چاوی لە پەلکێشکردنی کاسیمیرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button