کوردستانگرنگترین

هەندرێن بۆیەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاری کۆتای جامی کوردستان، هەردوو یانەی ئاکرێ و هەندرێن رووبەڕووبوونەوە، بەر لەو یارییە هیچکام لەو دوو یانەیە نەبووبوونە پاڵەوانی جامی کوردستان.

گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، لە گێمی دووەم و لە خولەکی 59 هێمن نازم بە ئەسیستی ئەمیر ئیسماعیل، گۆڵی یەکەمی یارییەکەی کرد.

20 خولەک دوای ئەو گۆڵە و لە خولەکی 79ـی یارییەکە، ئەرکان مەنسوڕ بە ئەسیستی رەدوان نەسڕەدین ئەنجامەکەی بۆ ئاکرێ یەکسانکردەوە.

بەڵام لە دوا ساتەکانی یارییەکە، یانەی هەندرێن لە رێگەی عەباس حوسێن گۆڵی دووەمی کرد، یارییەکەی 2-1 لە ئاکرێ بردەوە.

بەو بردنەوەیە هەندرێن بۆیەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کوردستان.

ئاهەنگگێڕانی یانەی هەندرێن و بەرزکردنەوەی جامەکە

دیاری عەلی تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، کە بەهۆکاری خێزانی، وەرزی داهاتوو لەگەڵ هەندرێن بەردوام نابێت.

هێمن بەڵێنەکەی بردەسەر و هەندرێنی کردە پاڵەوان

هەژار سابیر؛ بەدرێژایی 90 خولەک و کاتی زیادکراویش کۆنتڕۆڵی یارییەکەمان کردبوو، بەڵام بەدوو هەڵەی تاکە کەسی دۆڕاین.

رەدوان نەسڕەدین؛ بەهەڵەی تاکە کەسی دۆڕاین، بەڵام دەمانەوێت لە جامی سوپەر تۆڵە لە هەندرێن بکەینەوە.

ئەرکان مەنسوڕ؛ ئیمە باشتر بووین، %85 کۆنتڕۆڵی تۆپمان کردبوو، لە جامی سوپەر بەم ئاستە یاری بکەین، دەبینە پاڵەوان.

ئاکرێ، خاوەن پلەی دووەمی جامی کوردستان

بابەتی زیاتر

Back to top button