ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بۆ گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا، بارسێلۆنا دەبێت قوربانیەکی گەورە بدات

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا دەبێت ئەستێرەیەکی گەورەی یانەکەی بفرۆشێت بۆ ئەوەی رێگا بۆ گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا خۆش بکات.

بێرناردۆ سیلڤا جارێکی دیکە لەنێو بژاردەکانی کڕینی بارسێلۆنا بۆ هاوینی داهاتووە، بێگومان ئەمە هەواڵێکی نوێ نییە.

لە راستیدا هەر جارێک لە بازاڕی گواستنەوە نزیک دەبینەوە، ناوی ئەو ئەستێرە پورتوگالییە دەبیسترێت. بارسا چەندین جار هەوڵی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە داوە، بەڵام بارودۆخی دارایی یانەکە وایکردووە کە گواستنەوەی یاریزانەکە تەواو نەکرێت.

گواستنەوەی یاریزانانی سیتی کارێکی ئاسان نییە چونکە نرخی بێرناردۆ نزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆیە. بڕە پارەیەکی زۆر بەرز کە وا لە بارسێلۆنا دەکات توانای کڕینی نەبێت.

چارەسەر بۆ گواستنەوەی ئەو ئەستێرە پورتوگالییە، فرۆشتنی ئەستێرەیەکە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە یاریزانە لاوەکانی بارسا بۆ فرۆشتن نین و ناتوانن یانەکە بەجێبهێڵن، ئەگەری فرۆشتنەکە لەسەر ئەم سێ یاریزانەیە کە بریتین لە رۆناڵد ئاراوخۆ، فرانکی دی یۆنگ یان رافینیا.

بەگوێرەی راپۆرتی مارکا، بارسێلۆنا دەیەوێت یەکێک لەو سێ یاریزانە بۆ گواستنەوەی سیلڤا بفرۆشێت، ماوەتەوە بزانین کام یەک لەو سێ ئەستێرەیە دەبێتە قوربانی ئەو گواستنەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button