ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ بەردەوامە لە شكاندنی ژمارە پێوانەییەكان

Yariga App

یاریگا –

كیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات بەردەوامە لە شكاندنی ژمارە پێوانەییەكان.

شەوی رابردوو لۆریان لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سانجێرمانی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 30 لیگ وەن.

گۆڵەكانی پاریس لە لایەن عوسمان دێمبێلی دوو گۆڵ و كیلیان ئێمباپێ دوو گۆڵ تۆمار كران.

لەم وەرزەدا و لە كۆی 43 یاری كە ئەنجامیداوە، كیلیان ئێمباپێ توانیویەتی 43 گۆڵ بكات و 10 گۆڵیش درووست بكات.

بەوەش ئێمباپێ بوو بە یەكەم یاریزانی پاریس سانجێرمان بتوانێت زۆرترین گۆڵ لە وەرزێكدا بكات.

بە كۆكردنەوەی 69 خاڵ پاریس سانجێرمان لە ریزبەندی یەكەمی لیگ وەن دێت و بە بردنەوەیان لە یاری داهاتوودا ئەوا بەفەرمی دەبنە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەكە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button