گرنگترین

گاڵاتەسەرای بە 1 خولەک بووە پاڵەوانی جامی سوپەری تورکیا

Yariga App

یاریگا-

ئەمشەو لە جامی سوپەری تورکیادا، هەردوو یانەی گاڵاتەسەرای و فەنەرباچێ رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لەم یارییەدا یانەی فەنەرباچێ وەکو ناڕەزایەتیەک بەرامبەر ناوبژیوان یاریزانەکانی یانەی خوار تەمەن 19 ساڵانی بانگهێشت کردبوو، دوای تەنیا 50 چرکە لە دەستپێکردنی یارییەکە ئیکاردی گۆڵی یەکەمی بۆ گاڵاتەسەرای تۆمارکرد، راستەوخۆ دوای ئەو گۆڵە یانەی فەنەرباچێ لە یارییەکە کشانەوە و گاڵاتەسەرای وەکو پاڵەوانی جامی سوپەری تورکیا دیاریکرا.

گۆڵەکەی ئیکاردی:

هۆکاری ناڕەزایەتییەکانی یانەی فەنارباچێ لە ناوبژیوانی یارییەکە بوو، ئەوان داوایانکردبوو ناوبژیوانی بیانی ئەم یارییە بەڕێوەببات، بەڵام یەکێتی تۆپی پێی تورکیا داواکەی رەتکردنەوە، لەبەرامبەردا فەنەرباچێ ئامادەنەبوون یاری بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button