ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی دەستبەرداری ریس جەیمس دەبێت؟

"دەستبەرداری سێ یاریزان دەبێت"

Yariga App

یاریگا –

دوایین دەنگۆکان ناڕاستن، چێڵسی ئامادە نییە دەستبەرداری ریس جەیمس ببێت.

ماڵپەری فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی ئامادە نییە لە هاوینی داهاتوو گوێ بۆ هیچکام لەو ئۆفەرانە بگرێت، کە بۆ دەستبەرداربوون لە ریس جەیمس پێشکەشی دەکرێت.

لە چەند رۆژی رابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوکرابوویەوە، لە گوایە بلوز دەیەوێت بۆ دەربازبوون لە یاسای یاری خاوێن، دەستبەرداری جەیمس ببێت، کە بایرن میونشن و ریال مەدرید چاویان لەسەرییەتی.

بەڵام فووتبۆڵ ئینسایدەر، لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو پشتڕاستی کردووەتەوە ئەو هەواڵە دوورە لە راستی. جەیمس لە بلوز دڵخۆشە و نایەوێت یانەکەی جێبهێڵێت.

لەلایەکی دیکە یانەکەش نایەوێت بەرگریکارە تەمەن 24 ساڵانییەکەی لەدەستبدات، چێڵسی دڵنیایە لەم کاتە هەستیارە ئەو هانگاوە بنێت، دەکەوێتە بەر شاڵاوی رەخنە و ناڕەزایی هاندەرانی.

جەیمس لەم وەرزە بەهۆی پێکان بەشێکی زۆری یارییەکانی یانەکەی لەدەستداوە، بەشداری تەنیا 9 یاری کردووە و تەنیا لە 6 یارییان لە پێکهاتەی سەرەکی بووە.

لەلایەکی دیکە بەپێی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، یانەکەی تۆد بۆیلی نیازی وایە بۆ دەربازبوون لە گرفتەکانی یاسای یاری خاوێن، دەستبەرداری هەریەکە لە یاریزانان کۆنۆر گالاگێر، تریڤۆ چالۆبا و ئارماندۆ بۆرخا ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button