ئیسپانیاگرنگترین

مەرجەکانی مانەوەی چاڤی لە بارسێلۆنا چین؟

چاڤی سێ مەرجی بۆ پەشیمانبوونەوە هەیە

Yariga App

یاریگا –

تاوەکو ئێستا بارسێلۆنا هیوای بە مانەوەی چاڤی هێرناندێز لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە هەیە.

هەرچەندە چاڤی دووپاتیکردووەتەوە، لە بڕیاری جێهێشتنی بارسا لە کۆتایی ئەم وەرزە پەشیمان نابێتەوە، بەڵام خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانە و دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە دەرگای مانەوەی چاڤی دانەخستووە، بەڵام بە دوای جێگرەوەیەکیش دەگەڕێن.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، سیناریۆییەک بۆ پەشیمانبوونەوەی چاڤی هەیە، بەڵام سێ مەرجی سەرەکی بۆ مانەوەی چاڤی هەن. مەرجی یەکەمیان بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باشە لە کۆتایی وەرز و بردنەوە بەسەر ریال مەدرید لە کلاسیکۆ، هەروەها گەیشتن بە قۆناخێکی پێشکەوتووی چامپیۆنزلیگ.

مەرجی دووەمی مانەوەی چاڤی لە بارسا بریتییە لەوەی، خۆی ناچێتە بارەگای یانە و داوای مانەوە بکات، بەڵکو دەبێ سەرۆکایەتی یانە گفتوگۆی لەگەڵدا بکات و لە بڕیارەکەی پەشیمان بکاتەوە.

مەرجی سێیەمی چاڤی بریتییە لە پێدانی گەرەنتی بۆ گواستنەوەی یاریزانی ئاست بەرز، چونکە لە هاوینی رابردوودا، چاڤی رووبەڕووی کێشەی زۆر بووەوە و نەیتوانی بە ئارەزووی خۆی گرێبەست لەگەڵ یاریزاناندا واژۆ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button