پێش دەسپێکی یارییەکانی قۆناخی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، یانەی نەورۆز هەواڵێکی ناخۆشی پێگەیشت.
دوای سەرکەوتنیان لە قۆناخی 16ـی جامی عێڕاق بەرامبەر یانەی کارەبا لە و یاریەی کە لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو، بە هۆی هەستکردن بەئازار لە قاچیدا یاریزانی بەرگری چەپی بەڕازیلی یانەی نەورۆز ویلینگتۆن تایرا دوای پشکنین دەرکەوتووە تووشی شکانی ئێسک بووە لە قاچیدا و پێویستی بە نەشتەرگەری خێرا هەیە، یاریزانەکە ئەمڕۆ نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا و وەک یانەی نەورۆز ڕایگەیاندووە بۆ ماوەی شەش هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، بە یاننامەی یانەی نەورۆز دەربارەی پێکانی یاریزانەکە دەڵێت :
ویلینگتۆن تایرا ‘ یاریزانی به توانای به‌ڕازیلی یانه‌كه‌مان تووشی شكانی ئێسك بووه له قاچیدا , هه‌ر ئه‌مشه‌و به یاوه‌ری دكتۆرانی یانه‌كه‌مان نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدرا , ماوه‌ی نزیكه‌ی 6 هه‌فته له یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه , وه‌كو یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازین.
یاریزانە بەڕازیلیەکە لە گواستنەوەی زستانە پەیوەندی بە نوێنەرەکەی شاری سلێمانی کرد بۆ یاریکردن لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و هەر زوو بە هۆی ئاستبەرزیەوە جێگای خۆی لە پێکهاتەی وەلی کەریمی ڕاهێنەری یانەکە کردەوە.