ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئەنجامی تیروپشكی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ

رووبەرووبوونەوەی ئاگرین..

Yariga App

یاریگا –

تیروپشكی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا راكێشرا و تێیدا رووبەڕووبوونەوەی ئاگرین روویدا.

كەمێك پێش ئێستا لە نیۆنی سویسرا، تیروپشكی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بە بەشداری هەشت یانە راكێشرا.

هەریەك لە یانەكانی ریال مەدرید، بایرن میونشن، مانچێستەر سیتی، بارسێلۆنا، بۆرووسیا دۆرتمۆند، ئارسیناڵ، پاریس سانجێرمان و ئاتلێتیكۆ مەدرید توانیویانە خۆیان بگەیەننە ئەو قۆناخە.

لە تیروپشكەكەدا، جگە لە چارەکی کۆتایی تیروپشکی قۆناخی پێش کۆتایی و یاریی کۆتاییش راكێشرا، بەگوێرەی یاسای پاڵەوانێتییەکە یانەکان دەتوانن بەر یەکتری بکەون، هەر یانەیەک سەرەتا ناوی رابکێشرێت ئەوا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی یاریی گەڕانەوە لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێت و یاریی چوون لە یاریگای ئەو دەبێت.

خشتەی یارییەکانی قۆناخەکانی داهاتوو:

یارییەکانی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی رۆژانی 9 و 10ـی ئەپرێل/نیسان دەکرێن، یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناخەکەش رۆژانی 16 و 17ـی هەمان مانگ دەکرێن.

یارییەکانی چوونی قۆناخی پێش کۆتایی رۆژانی 30ـی ئەپرێل/نیسان و 1ـی مایۆ/ئایار دەکرێن، یارییەکانی گەڕانەوەش رۆژانی 7 و 8ـی مایۆ/ئایار دەکرێن، یاریی کۆتاییش رۆژی 1ـی یۆنیۆ/حوزەیران لە یاریگای وێمبلی لە لەندەن دەکرێت.

ئەنجامی تیروپشكی قۆناخی 8ـی چامپیۆنزلیگ:

  • ئارسیناڵ vs بایرن میونشن
  • ئاتلێتیكۆ مەدرید vs بۆرووسیا دۆرتمۆند
  • ریال مەدرید vs مانچێستەر سیتی
  • پاریس سانجێرمان vs بارسێلۆنا

قۆناخی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ:

براوەی یاری نێوان ئاتلێتێكۆ مەدرید و بۆرووسیا دۆرتمۆند بەرامبەر براوەی نێوان پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا یاری دەكات.

براوەی یاری نێوان ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی بەرامبەر براوەی نێوان بایرن میونشن و ئارسیناڵ یاری دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button