ئیسپانیاگرنگترین

بێڵینگهام وەڵامی هاندەرانی ریال مەدرید دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 28ـی لالیگا، ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری سێڵتا ڤیگۆی کرد، یارییەکەشی 4-0 بردەوە و ژمارەی خاڵەکانی بۆ 69 خاڵ بەرزکردەوە.

جود بێڵینگهامی ئینگلیزی بەهۆی سزای راگیران نەیتوانی بەشداری یارییەکە بکات. بەڵام یاریگا ئامادەبوو، لەناو هاندەرانەوە لەگەڵ دایکی بینەری یارییەکە بوو.

هاندەرانی مێرێنگی پەیامێکی پاڵپشتییان بۆ ئەستێرەکەیان نارد، تیفۆیەکی گەورەیان لە یاریگا بەرزکردبووەوە لەسەری نوسرابوو “هێی جود، ئێمەی مەدریدیزم لەگەڵتین”

پاش تەواو بوونی یارییەکە، بێڵینگهام لە هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێکس، وێنەی تیفۆکەی بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نوسیوییەتی “یانەکەم، سوپاس بۆ خۆشەویستیتان”

جود بەهۆی سزای راگیرانەکەی، ناتوانێت لە یاری گەڕی 29ـی لالیگا بەرامبەر ئۆساسۆناش بەشداری بکات، بەڵام لە گەڕی دواتر و بۆ یارییەکەی ئاتلێتیکۆ بلباو دەگەڕێتەوە.

بێڵینگهام لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 31 یاری بۆ ریال مەدرید کردووە، 20 گۆڵی کردووە و 9 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button