یاریگا –
ئەینج پۆستێكۆگلو، راهێنەری یانەی تۆتنهام هۆتسپێررزی ئینگلیزی باس لە ئاستی تیمۆ فێرنەر هێرشبەری ئەڵمانی یانەكەی دەكات.
فێرنەر لە گواستنەوەكانی زستانەی رابردوودا لە ریزەكانی لایپزیگەوە بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە تۆتنهامەوە كرد و لە كۆتایی وەرزدا ماوەی خواستنەكەی كۆتایی دێت.
A first Spurs goal for @TimoWerner after brilliant work from Brennan 🤍 pic.twitter.com/Ihcv73OLw9
— Tottenham Hotspur (@SpursOfficial) March 2, 2024
هێرشبەرە ئەڵمانییەكە لە گرێبەستەكەیدا بڕگەیەك هەیە كە لە دوایی كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی یانە لەندەنیەكە دەتوانێت بە بەهای 17 ملیۆن یۆرۆ بە شێوەی هەمیشەیی بیگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی.
پۆستێكۆگلو لە لێدوانێكیدا كە فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە، دەربارەی داهاتووی فێرنەر گوتی:
ئەو بە راستی زۆر گرنگ بووە، كاریگەری درووستكردووە، بەڵام پێموایە دەتوانێت زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت، دڵنیام لەوە.
فێرنەر لەگەڵ تۆتنهام شەش یاری كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.