عێراقکوردستان

فەرمی | پێکهاتەی سەرەکی هەولێر و دهۆک بۆ یاریی کلاسیکۆی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

هەولێر و دهۆک پێکهاتەی سەرەکییان بۆ یاریی کلاسیکۆی کوردستان بڵاوکردەوە، محەمەد قاسم و عیماد لواتی هێرشبەرانی هەردوولا لە پێکهاتەی سەرەکیدا نین و بەشداریی یارییەکە ناکەن.

حەیدەر عەبدولئەمیر راهێنەری هەولێر بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ لە شوێنی محەمەد قاسم کە بەهۆی پێکانەوە دابڕاوە، یاریی بە یاسین سامیە و ئەمجەد رازی دەکات.

ئەحمەد خەلەف راهێنەری دهۆک، لە یارییەکەی ئەمڕۆ بە پێنج بەرگریکار یاریی دەکات و لە شوێنی عیماد لواتی هێرشبەری توونسی یاریی بە جەبار کەریم دەکات.

پێکهاتەی سەرەکی هەولێر بۆ یاریی کلاسیکۆی کوردستان
پێکهاتەی سەرەکی هەولێر بۆ یاریی کلاسیکۆی کوردستان

پێکهاتەی سەرەکی هەولێر

گۆڵپارێز: حوسێن جولی

بەرگری: ئاکام هاشم، ئادەما بالۆ، هێلیۆ مۆنتێرۆ

ناوەڕاست: هەڵۆ فایەق، رەوا یوسف، عەلی موحسین، ئەحمەد مەکەنزی

هێرشبەر: شێرکۆ کەریم، ئەمجەد رازی، یاسین سامیە

پێکهاتەی سەرەکی دهۆک بۆ یاریی کلاسیکۆی کوردستان
پێکهاتەی سەرەکی دهۆک بۆ یاریی کلاسیکۆی کوردستان

پێکهاتەی سەرەکی دهۆک

گۆڵپارێز: محەمەد ساڵح

بەرگری: بەیار ئەبوبەکر، هەرێم تەحدین، نورو سۆلێی، لۆکاس مۆزێس، محەمەد سەعید

ناوەڕاست: رۆبن ئاکوا، رێوان ئەمین، یانیک زاکری، هارون ئەحمەد

هێرشبەر: جەبار کەریم

 

بابەتی زیاتر

Back to top button