چامپیۆنزلیگگرنگترین

فێردیناند: یەک بەربەست سیتی لە چامپیۆنزلیگ بێبەش دەکات

Yariga App

یاریگا –

ریۆ فێردیناند بەرگریکاری پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد پێی وایە مانچێسته‌ر سیتی به‌ربژێرترین یانه‌یه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ،بەڵام ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبێتەوە.

مان سیتی دوای ئەوەی لە یاریگای ئیتیحاد بە ئەنجامی 3-1 لە کۆپنهاگنی بردەوە به‌ كۆی ئه‌نجامی هه‌ردوو یاریی 6-2  سەرکەوتنی بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەدەستهێنا

فێردیناند لەمیانی لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی میترۆی ئینگلیزی گوتی، هیچ یانەیەک نابینم کە بتوانێت مانچێستەر سیتی لە پاڵەوانێتییەکە دەربکات، تیپێكى ئاماده‌یه‌، بەڵام شتەکان دەگۆڕدرێن، بەپێی ئەوەی کێ بەرامبەریان دەگاتە یاری کۆتایی.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، هەر تیپێک لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی یاری بکات، پێویستی بەوەیە یەک یان دوو ئەستێرە لە ریزەکانیدا هەبێت کە بتوانن یارییەکە پێچەوانە بكاته‌وه‌، ئەمە تاکە رێگایه‌  مانچێسته‌ر سیتی دەرفەتی بردنه‌وه‌ی نازناوەکە لەدەست بدات.

لە کۆتاییدا گوتی، پێموایە مانچێستەر سیتی دیارترین به‌ربژێره‌ بۆ بردنەوەی نازناوه‌كه‌، بەو پێیەی باشترین ئاست پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

مانچێسته‌ر سیتی وەرزی رابردوو بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا

بابەتی زیاتر

Back to top button