ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

لێدوانی بێڵینگهام دەربارەی سزای راگیرانی لە لالیگا

Yariga App

یاریگا –

لێدوانی جود بێڵینگهام ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەربارەی سزای راگیرانی لە لالیگا.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری لایپزیگی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

تاكە گۆڵەكەی یانە شاهانەكە ڤینیسیۆس جونیۆر بە ئەسیستی جود بێڵینگهام لە خولەكی 65ی یارییەكەدا تۆماریكرد.

لە یاری ریال مەدرید بەرامبەر ڤالێنسیا بەهۆی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بڕیاری ناوبژیوان جود بێڵینگهام بە كارتی سوور كرایە دەرەوە.

لە دوای یارییەكە بێڵینگهام بۆ Movistar Plus گوتی:

یارییەكی باشمان نەكرد و باشترین ئاستی خۆمان پێشكەش نەكرد، پێوویست بوو تۆپەكە زیاتر بهێڵینەوە، بەڵام گرنگ ئەوەیە بتوانین پێش بكەوین و بەرەو پێشەوە بڕۆین.

دەربارەی سزای راگیرانی لە لالیگا گوتی:

پێموانییە هیچ شتێكی پێچەوانەم گوتبێت، هیچ شتێكی جیاوازم لەوانەی هاوڕێكانم نەوتووە، ئەگەر ناچار بم لە یارییەكان بێ بەش بكرێم، ئەوا قبوڵی دەكەم و لە جێگای هاندەرانەوە پشتگیری یانەكەم دەكەم.

سڕ كردنم بۆ دوو یاری كەمێك گاڵتەجاڕییە.

رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری سێلتا ڤیگۆ دەكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 28ی لالیگای ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button