ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا هاوشێوەی ریال مەدرید داوایەک ئاراستەی لالیگا دەکات

زیانێکی زۆریان کردووە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا داوا دەکات زۆرینەی یارییەکانی سەرەتای وەرزی نوێ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بکات.

ماڵپەڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئامادەنەبوونی یاریگای کامپ نو، بارسێلۆنا داوای لە لالیگا کردووە، لە وەرزی نوێ بەشێکی زۆری یارییەکانی سەرەتا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بکات.

بەهۆی نۆژەنکرانەوەی کامپ نو، بارسێلۆنا لەم وەرزە یارییەکانی لە یاریگای مۆنجویک دەکات، بەڵام ئامادەبوونی هاندەران بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیەوە، تێکڕای ئامادەبوونی هاندەران لە مۆنجویک نزیکەی نیوەی وەرزی رابردووە. بەو هۆیە بارسا نزیکەی 70 بۆ 90 ملیۆن یۆرۆ زیانی بەرکەوتووە.

بەپێی راپۆرتەکەی رێلێڤۆ، ئەگەر هەمووشتێک بەپێی پلان بڕوات تا مانگی نۆڤێمبەر 60 بۆ 65 هەزار کورسی یاریگای کامپ نو ئامادە دبێت، بارسا دەتوانێت لەو مانگەوە یارییەکانی لە یاریگا دێرینەکەی بکات.

هەر بۆیە یانە کاتالۆنییەکە دەیەوێت بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان لە وەرزی داهاتوو کەمترین یاری لە یاریگای مۆنجیوک بکات.

بە ئەگەرێکی زۆر لالگا داواکارییەکای بارسێلۆنا قبوڵ دەکات، چوونکە لە وەرزەکانی رابردوو ریال مەدرید و ڤیاریالیش هەمان داواکارییان کردبوو، داواکارییەکانیشیان قبوڵ کرابوون.

بارسا پێشبینی دەکرد ژمارەی ئامادەبوونی هاندەران لە مۆنجویک کەم بکات، بەڵام ژمارەکان کارەستباران و پێشبینی کەمبوونەوەیەکی بەوشێوەیەی نەکردبوو، کە تا ئێستا تەنیا 17 هەزار هاندەر بلیتی وەرزیان کڕیووە و 12 هەزار بلیت کەمتر لە پێشبینییەکان فرۆشراون، کە بێگومان دوای داشکانێکی زۆر ئینجا یانەکە توانیوییەتی ئەو ژمارە بیلیتەش بفرۆشێت.

بارسا لە کۆتایی ئەمساڵ دەرگای یاریگای کامپ نو بەڕووی هاندەرانی دەکاتەوە و بۆ هەر یارییەک 60 بۆ 65 هەزار کورسی ئامادە دەبێت، بەڵام تەواوی کارەکانی یاریگاکە تا هاوینی 2026 تەواو نابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button